لە تورکیاوە دەنێردرێت
دۆشاوی تەماتەی هەریر رەوانەی ئەمریکا کرا
964+
ئاکام غەفور
ئەمڕۆ شەممە لە کارگەی دۆشاوی هەریرەوە تڕێلەیەک ئاوە تەماتە بۆ ئەمریکا بەڕێکرا.
بڕی ئەو دۆشاوەی کە دەنێردرێتە ئەمریکا 25 تۆنە، بڕیاروایە لە داهاتوودا بەرهەمی زیاتر بنێردرێت.
شوان حەمید باتاسی بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی هەریر بۆ 964 وتی، ”ئەمڕۆ بەرهەمەکەمان بەڕێکرد بۆ مێرسین لە تورکیا لەوێشەوە دەچێتە ئەمریکا، لە داهاتوودا بەرهەمی زیاتر دەنێرین بۆ وڵاتانی دەرەوە”.
وتیشی، “ئەو بەرهەمەی بۆ ئەمریکامان ناردووە هەمووی بەرهەمی تەماتەی ناوخۆی عێراقە”.
دۆشاوی تەماتەی هەریر رکابەری تورکی و ئێرانی دەکات
کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتى تایبه‌ته، پێشتر له ساڵانى هه‌شتاكان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه دروستكراوە، ساڵى 2021 وه‌گه‌ڕخراوه‌ته‌وه و ساڵانه ده‌توانێت نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 تۆن ته‌ماته له جوتیاران وه‌ربگرن.