چین دروستی دەکات

بڕیارێکی ئەمریکا دروستکردنی چوار قوتابخانەی لە خانەقین راگرتووە

964+
راژان باجەلان – خانەقین

بەهۆی ئەو رێکارانەی لە بەرامبەر کۆتایهێنان بە سپیکردنەوەی دۆلار ئەنجامیدا، بڕیارێکی ئەمریکا بۆ مامەڵەنەکردن و داخستنی ژمارەیەک بانک لە عێراق، کارەکانی دروستکرنی چوار قوتابخانەی لە خانەقین راگرتووە.

ئەو بانکانەی کە داخراون، دەبوو پارەی دروستکردنی چوار قوتابخانەکە دابین بکەن، کە حکومەتی چین بڕیاری لێداوە و لەرێگەی ئەو بانکانەوە، پاڵپشتی دارایی پێشکەش بە هەر چوار پڕۆژەکە دەکرێ.

ئەمڕۆ شەممە، 7.10.2023، سەمیر سەبری یەکێک لەو بەڵێندەرانەی پرۆژەی قوتابخانەکانی خانەقین جێبەجێ دەکات بە 964ی وت، “ماوەی چوار مانگە هیچ بڕە پارەیەک بۆ تەواوکردنی قوتابخانەکان، خەرج نەکراوە بەهۆی ئەوەی ئەمریکا ژمارەیەک بانکی لە عێراق داخست کە لەو بانکانەوە پارە بۆ ئەو پڕۆژانە خەرج دەکرا”.

دانیشتووانی مەحەتەی خانەقین دەبن بە کرێچی

دانیشتووانی مەحەتەی خانەقین دەبن بە کرێچی

بەوتەی ئەو بەڵێندەرە بێت، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران لە پلانیدایە، رێکاری تر بدۆزێتەوە ئەگەر نا هەرچوار قوتابخانەکە کارکردنی تیایدا بە تەواوی دەوەستێت، وتیشی، “وڵاتی چین پلانی دروستکردنی 10 هەزار، قوتابخانەی دانابوو لە عێراق و وەک هەنگاوی یەکەم، تەنیا دەستیکرد بەدروستکردنی یەک هەزار قوتابخانە”.

ماوەی ساڵێک و شەش مانگە کارکردن لەو قوتابخانانە دەستیپێکردووە، کە حکومەتی چین لە پارێزگاکانی عێراق دروستی دەکات، کە 56 دانەی دەکەوێتە پارێزگای دیالە و بە دیاریکراویش چوار قوتابخانەیان لە خانەقین دروست دەکرێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا