سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات: له‌ كوردستان وه‌رزش نییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌لید ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات رایگه‌یاند، 400 ملیۆن دینار قه‌رزارن و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لایه‌كیان لێ نه‌كه‌نه‌وه‌، ناتوانن به‌شداریی خولی كوردستان ناكه‌ن.

سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئاستی خولی كوردستان وه‌رز دوای وه‌رز به‌ره‌و دابه‌زینه‌ و كه‌س بایه‌خی پێنادات و یه‌كێتیی تۆپی پێش كێشه‌ی دارایی هه‌یه‌.

وه‌لید ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت، به‌رپرسانی پیرمام هه‌موو رۆژ به‌ لای یاریگه‌ی یانه‌كه‌یاندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام نایانبینن.

سه‌رۆكی ئارارات له‌ به‌رنامه‌ی 1به‌1ی تۆڕی 964 به‌شداریی كرد و ده‌ڵێت “له‌ كوردستان وه‌رزش نییه‌”.

ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌ ببینه‌

هانده‌رانی بایرن میونشن له‌ كوردستان چی ده‌كه‌ن؟

هانده‌رانی بایرن میونشن له‌ كوردستان چی ده‌كه‌ن؟