تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین لە شوێنی رووداوەکەن. وێنە: بەرگری شارستانی
وەستایەکی ئیزوگام لە کاتی کاردا سووتا و گیانی لەدەستدا
964+
ژێوار خدر
لە ناحیەی چوارقوڕنەی دەڤەری راپەڕین وەستایەکی ئیزوگام لە کاتی کاردا بە ئامێری ئیزوگامەکە سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی روویداوە.
عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی وت، پیاوەکە 51 ساڵە و خێزاندارە.
وتیشی، خەریکی لێکۆڵینەوەن، لەو شوێنەدا هەم پاشماوەی سووتانی بتڵێکی غاز هەیە و هەمیش محاویلەیەکی کارەبا تەقیوەتەوە، ئەو پیاوە لە هەمان کاتدا سووتاوە و کارەباش گرتوویەتی.