دوو رۆژبوو دیار نەبوو

گەنجە بێ سۆراغەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە

964+
ژووری هەواڵ

ئەو گەنجە تەمەن 19 ساڵەی دانیشتووی ئاکرێ دۆزرایەوە، کە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی رابردوو لە ماڵەوە دەرچووبوو، هیچ سۆراغێکی نەبوو.

964 سۆراغی بابەتەکەی کرد و لەگەڵ پۆلیسی ئاکرێ قسەی کرد، کە گەنجەکە پاش دوو رۆژ دۆزراوەتەوە.

پێشتر، عیماد حوسێن، وتەبیژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند، بۆ ماوەی دوو رۆژ بوو گەنجێکی قەزای ئاکرێ دانیشتووی گەڕەکی رۆناهیی لە سەنتەری قەزای ئاکرێ دیار نەمابوو، خانەوادەکەی پۆلیسیان ئاگادار کردەوە بۆ دۆزینەوەی، گەنجەکە ناوی “ئ، ت”.

گەنجێکی 19 ساڵی دوو رۆژە ون بووە و سۆراغی نییە

گەنجێکی 19 ساڵی دوو رۆژە ون بووە و سۆراغی نییە

باوکی گەنجە 19 ساڵییەکە بۆ 964 چیرۆکی ونبوونی کوڕەکەی بۆ 964 باس کرد، “شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە کاتژمێر 3:00 بەرەبەیانی کوڕەکەم ویستوویەتی بڕوات بۆ کاری هەلکەندنی پیاز و کۆکردنەوەی پیاز، کەوا کرێکاری دەکات، بەڵام لەوکاتەوە تا ئیستا نەگەڕاوەتەوە و کوڕەکەم هیچ کیشەی نەبووە و نەساخیش نییە، لە روویی هەموو شتێکەوە کاملە و تەواوە، پرسیارمان لەو کەسانە کردووە کە لەگەڵیاندا کاری دەکرد، وتوویانە ئیمە نەڕۆیشتووین بۆ ئیش، چونکە باران بووە”.