سێ سکاڵا تۆمارکراوە

حاجی عومەر ناوێک ئاژەڵی بە قەرز کڕیوە و کەس نازانێت کێیە

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

لە گەرمیان سێ سکاڵا لەسەر “حاجی عومەر” ناوێک تۆمارکراوە، کە بە دەوڵەمەند خۆی ناساندووە و ئاژەڵی بە قەرز لە خەڵک کڕیوە، کەسیش نازانێت ئەم حاجی عومەرە کێیە؟

ئەندامێکی داواکاری گشتی لە گەرمیان، تۆمارکردنی ئەو سێ سکاڵایانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، بە وتەی ئەو بێت، کەسێک بە ژمارەی بێ پێشینە “علوج” تەلەفۆنی بۆ ژمارەیەک ئاژەڵفرۆش کردووە لە گەرمیان و ئاژەڵی لێ کڕیون بە قەرز، بەڵام تائێستا نە خۆی دیارە و نە پارەکەشی.

ئەو ئەندامەی داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەستیەتی کاسبکاران لە رێگەی 964ـەوە، ئاگاداری ئەو حاڵەتانە بن، کە بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵفرۆشدا هاتووە و نەکەونە داوی لەو جۆرەوە.

دادوەر بورهان ئەحمەد، ئەندامی داواکاری گشتی لە گەرمیان لە دیدارێکدا بە 964ی وت، “سەرجەم سکاڵاکارەکان داوای زیاتر لە 17 سەرئاژەڵیان دەکەنەوە لە حاجی عومەر”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەو کەسەی 80 سەرمەڕی بردبوو دەستگیرکرا

ئەو کەسەی 80 سەرمەڕی بردبوو دەستگیرکرا