ئەفسەرێک قسەیان بۆ دەکات
دوکاندارەکانی ناوبازاڕی زاخۆ نیگەرانن لە گۆڕینی سایدی شەقامەکە
964+
شڤان عەبدوڵا
ژمارەیەک لە دوکاندارەکانی ناوبازاڕی زاخۆ، ناڕازین بەوەی سایدی هاتن بۆ ناو بازاڕی زاخۆ پێچەوانە کراوەتەوە و دەڵێن، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی فرۆشیان هەبووە.
لەبارەی گرفتەکایەنەوە، پەیامنێری 964 بەڕێوبەری راگەیاندنی هاتوچۆی زاخۆی برد بۆ لای دوکاندارەکان، و موقەدەم محەمەد سڵێمان، بە 964ی وت، “ئەوان هێشتا لە قۆناغی تێستدان و گوێ لە داخوازییەکانی دوکاندارەکانیش دەگرن بۆ گۆڕانکاری نوێ”.