مێسی دەخرێتە سەر پارە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

حكومەتی ئەرجەنتین بەنیازە وێنەی لیۆ مێسی بخاتە سەر دراوی نیشتیمانی وڵاتەكەی.

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی ببێتە پاڵەوانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢، حكومەتی ئەرجەنتین بەنیازە وێنەی یاریزانی بەناوبانگی هەڵبژاردەكە لیۆ مێسی بخاتە سەر دراوی نیشتیمانی وڵاتەكەی.

میدیاکانی جیهان بڵاویان کردووەتەوە، سەركەوتنەكانی میسی و بەدەستهێنانی مۆندیالی ٢٠٢٢ وای لە حكومەتی ئەو وڵاتە كردووە وێنەی میسی لەسەر دراوی نیشتمانی ئەرجەنتین چاپبكەن.

بە دراوی نیشتیمانی ئەرجەنتین دەوترێت پیسۆس كە لە ٢٢ ویلایەتی ئەو وڵاتە بەكاردەهێنرێت، ئێستا لە بازارەكانی جیهاندا هەزار پیسۆس بەرامبەرە بە ٥٠ دۆلار و ٥٤ سەنت.