“قوڵ قوڵە”كه‌ى ده‌شتى كۆیه‌ پاكده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌شێك له‌و پۆنده‌ ئاوانه‌ى له‌ سنوورى قه‌زاى كۆیه‌دا هه‌ن، پێویسیان به‌ پاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ش “قوڵ قوڵه‌” كه‌وتووه‌ته‌ سنوورى ناحیه‌ى ئاشتى و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ پاككردنه‌وه‌ى كردووه‌.

له‌ سنوورى كۆیه‌ سێ به‌نداو و پێنج پۆندی ئاو هه‌ن و كه‌وتوونه‌ته‌ شوێنی جیاجیاى ئه‌و قه‌زایه‌.

ئه‌ندازیار نه‌وا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاودێری كۆیه‌، به‌ 964ـى وت، ده‌ستیان به‌ پاككردنه‌وه‌ى پۆنده‌كه‌ كردووه‌ و ماوه‌ى چوار مانگیشی بۆ دیاریكراوه‌ بۆ ته‌واو بوونى.

وتیشی “هه‌ر له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ى، فلته‌ریشی بۆ داده‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ چیدی قوڕ و لیته‌ى ده‌وروبه‌رى له‌ناو پۆنده‌كه‌ نه‌نیشێته‌وه‌”.

دیوارى پۆنده‌كه‌ به‌ جۆره‌ به‌ردێك هه‌ڵده‌چندرێته‌وه‌، پێیده‌ڵێن گابیۆن و دیوارى پۆنده‌كه‌ به‌ تۆكمه‌یی ده‌هێڵێته‌وه‌.

هەموو پارێزگای هەڵەبجە یەک پۆندی تەواونەکراوی هەیە

هەموو پارێزگای هەڵەبجە یەک پۆندی تەواونەکراوی هەیە

بودجه‌ى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆنده‌ له‌لایه‌ن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابینكراوه‌، كه‌ بڕى 169 ملیۆن دیناره‌.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاودێریی كۆیه‌، ئه‌م پۆنده‌ له‌ ساڵى 2011 دروستكردنه‌كه‌ى ته‌واو كراوه‌ و ده‌توانێت 250 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه‌، ده‌شڵێت “پۆندی دیكه‌شمان هه‌ن پێویستیان به‌ پاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام چاودێڕی دابینكردنى بودجه‌ین”.

پۆندەکەی بانی ماران لەگەڵ خۆیدا ناوچەکە دەکاتە شوێنێک...

پۆندەکەی بانی ماران لەگەڵ خۆیدا ناوچەکە دەکاتە شوێنێکی گەشتیاری

نزیكه‌ى ٥٠٠ هه‌زار دۆنم زه‌وى له‌هه‌رێمی كوردستان پ...

نزیكه‌ى ٥٠٠ هه‌زار دۆنم زه‌وى له‌هه‌رێمی كوردستان پۆندی ئاوی له‌سه‌ر دروستكراوه‌