وێنەی تۆماری تاپۆکانیان تەواو بووە
بەهەزاران پارچە زەوی گوندی کۆری تاپۆ دەکرێن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
زیاتر لە چوار هەزار پارچە زەوی لە هەولێر تۆمارکردنیان بۆ کراوە و ئامادەن تاپۆکانیان بگوازرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4.10.2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بەشێکی بەرچاوی زەوییەکانی گوندی کۆری لە هەولێر وێنەی تۆماریان تەواو بووە و ئامادەن.
وەزارەتەکە لە بلاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات، “دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له كاركردنی جدی و به‌دواداچوونی ورد، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، خۆشبه‌ختانه وێنه‌ی تۆماری نزیكه‌ی 4200 پارچه زه‌وی له گوندی كۆری ته‌واوكران و ئاماده‌ن و سه‌رجه‌م ئیشوكاره‌كانیان ته‌واو كراون”.
گوندی کۆری، پڕۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونه به‌تایبه‌ت بۆ كرێچییه‌كان، لە ساڵی 2013 لە هەولێر دەست بە دروستكردنی كرا.
له‌سه‌رەتاى پڕۆژه‌كه، ناوی پێنج هەزار كەس بە تیروپشك راگەیاندرا، هه‌ریه‌ك له‌وانه پێشەكی حەوت هەزار دۆلاریان دابوو، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی پڕۆژەکە دواکەوت، تەنیا هەزار خانووی تەواو بوو.