لە تاقیگەیەکدا پزیشک و رربۆتیك کاردەکەن _ وێنە: پێگەی گوگڵ
لە پزیشک خێراترە
رۆبۆتێک شانەکانی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
لە بەریتانیا ژمارەیەک زانا رۆبۆتێکی نوێیان دروست کرد، کە دەتوانێت شێرپەنجەی مەمک لە ژنان “باشتر لە پزیشکان” دەستنیشان بکات.
رۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لە نوێترین بڵاوکراوەیەدا ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕانی زانکۆی بریستۆڵ هیوادارن ئەو رۆبۆتە لە دەرمانخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان بخرێتە بازاڕەوە، ئەمەش شۆڕشێکی گەورەیە لە دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمکی ژنان.
بە وتەی جۆرج جێنکنسۆن یەکێک لە زانا بەریتانییەکان بێت، ئەوان ئامانجیان لە کارەکە ئەوەیە، ئەو تەکنەلۆژیایە تەواوکاری ئەو تەکنیکانە بێت، کە بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێن.
زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە ماوەی مانەوەی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە
رۆژنامەکە ئەوەی وتووە، جۆرج و تیمەکەی کار لەسەر پەرەپێدانی رۆبۆتەکە دەکەن، بۆ ئەوەی “باشتر و خێراتر و متمانەپێکراوتر لە پزیشکان” کار لە دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمکی ژناندا بکات.
نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێکدا 32 کەس توشی شێرپەنجە بوون
تیمەکە لە کۆنفرانسی پزیشکی RO-MAN رایانگەیاند، بە تێکەڵکردنی ئەو تەکنیکانەی کە پزیشک و زیرەکی دەستکرد بەکاریدەهێنێت، پێویستە رۆبۆتەکە بتوانێت گرێی قووڵتر لە شانەکانی مەمکدا بدۆزێتەوە، کە تەنیا بە دەست لێدانی مرۆڤ مەحاڵ دەبێت دەستنیشان بکرێت.
نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک
گرێیەک لە مەمکدا کە جیاوازە لە شانەکانی دەوروبەری.
گۆڕانی قەبارەی مەمک.
گۆڕانی شێوە و رەنگی پێست.
شێرپەنجەی مەمک لە دوای شێرپەنجەی پێست دووەم زۆرترین تۆمارکراوە، بەو پێیەی باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە ناو ژناندا، هەروەک بە رێژەیەکی کەمتر پیاوانیش تووشی دەبن.