وەزارەتی دارایی وەڵام دەداتەوە

1000 دینار لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت؟

964+

پێشەوا محەمەد

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڕینی 1000 دینار لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی تەمموز، وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.

وەزارەتەکە کەمێک بەرلەئێستا لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “هیچ لێدوانێک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە بڕینی 1000 دینار لە موچەی فەرمانبەران نەدراوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “ئەو 1000 دینارەی کە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت، بە پێی مادەی 12ـی یاسای رەسمی پولی ژمارە 71ـی ساڵی 2012یەو لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژە بەوەش دراوە،  ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی رابردووش جێبەجێ کراوە و پێویستی بە هیچ بڕیارێک نییە.

سبەی دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە موچە دابەشدەکە...

سبەی دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە موچە دابەشدەکەن