لە شەمامک دەست بەچاندنی حەوت هەزار دار کرا

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە ناحیەی شەمامك، دەست بە چاندنی حەوت هەزار داری سیسەم لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی ئە وناحیەیە کرا.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، بە هەماهەنگی ئەندازەی پاركەكان دەستی بە چاندنی حەوت هەزار چاندنی داری سسیسەم کردووە.

ئەمرۆ سێشەممە 3.10.2023، بڕوا عەلی، بەرێوبەری كارگێری شارەوانی شەمامك بە 964ی وت، ” ئەو پرۆسەیە هاوکارێکی گرنگ دەبێت لە سەوزكردن و فراوانكردنی رووبەری سەوزایی، هەروەک بڕیارە چەند نافورەیەكیش دروست بكرێت لە ناوەندی شەقامەكان”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامک بێت، ئەوان مەبەستیانە کە لە هەر چوار گەڕەکی ناحیەکە و گوندەکانی دەوروبەری رێژەیی سەوزایی زیادبکەن، دەشڵێت، “مەبەستیانە بەم هەنگاوە رێگربن لە کەشی گەرم و گۆڕانکارییەکانی ئاوهەوا”.

هەریەک لە گوندەکانی، دووسەرە، فەتاح، پیرداود و گەڕەكەكانی ئازادی نوێ، تەعجیلی نوێ و بەختیاری نوێ و كادیران دەكەونە نێو چواچێوەی سەوزکردن و چاندنی دارەکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

30 تیپی وه‌رزشی به‌هۆی تێچوونی یاریگه‌كه‌یان په‌كیا...

30 تیپی وه‌رزشی به‌هۆی تێچوونی یاریگه‌كه‌یان په‌كیان كه‌وتووه‌