داخستنەکەی بۆ ماوەی چەندە؟

بەشێکی شەقامی 60 مەتری سلێمانی داخرا

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پڕۆسەی هێڵکاری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەستیپێکردووە و ئێستا لە نزیک بەنزینخانەی بینایی بۆ پردی کۆبانێ بەربەستکراوە.

ئەو شەقامەی گیراوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودە، بەرامبەر بەنزینخانەی بینایی بەرەو پردی کۆبانێیە، ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، چەند کاتژمێرێکی دیکە دەکرێتەوە.

ئەندازیار هەرێم ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، پرۆسەی هێڵکاری شەقامەکان لە کۆتایی وەرزی بەهارەوە بەردەوامی هەیە، ئێستا شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود هێڵکاری بۆ دەکرێت.

هەر شەقامێک لەلایەن شارەوانیەوە نۆژەنبکرێتەوە لەلایەن ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانیەوە هێڵکاری بۆ دەکرێت.

ئێستا سەرجەم نوۆژەنکردنەوەکانی بازنەیی مەلیک مەحمود تەواو بووە، دیوی دەرەوەی هێڵکاری کراوە و سەرقاڵی دیوی ناوەوەین، دوای ئەو شەقامە دەست دەکرێت بە هێڵکاری شەقامی لای نەخۆشخانەی شار بەرەو سیتەک، ئەمەش بەوتەی ئەندازیار هەرێم ئیسماعیل.

شەقام و گەڕەکەکانی سلێمانی قیرتاو دەکرێنەوە

شەقام و گەڕەکەکانی سلێمانی قیرتاو دەکرێنەوە