سێ بریندار هەن
كهمێك پێش ئێستا له چیاى مهتین ههوره بروسكه له بنكهیهكى پێشمهرگهى دا
964+
هیڤی دێوالی- ئامێدی
کەمێک پێش ئێستا بەهۆی هەورە بروسکەوە لە بنکەیەکی پێشمەرگە، سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
رووداوەکە لە چیای مەتینی سنوری قەزای ئامێدیی بووە.
مەسعود بۆتی یاریدەدەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی بە964ی وت، سێ پێشمەرگە بریندار بوون، دوو پێشمەرگە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک نێردراون، یەکێکان قاچی شکاوە و یەکێکی دیکەش بەهۆی ترسەوە لە هۆش خۆی چووە، ئەوی دیکەش قاچەکانی سووتاون و رێژەی سووتانەکەی کەمە.
یاریدەدەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی وتیشی، رەوشی تەندروستی هەر سێ پێشمەرگەکە جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
چیای مەتین دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.