موجەسمێکی قاسم سولەیمانی لە یاریگەی ئەسفەهان دانراوە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
چی روودەدات؟
په‌یكه‌ری قاسم سولەیمانی یارییه‌كی چامپیۆنزلیگی راگرت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ئیتیحادی سعودی ئامادە نین بچنە ناو گۆڕەپانی یاریگه‌ی نەقش جەهان لە شاری ئه‌سفەهان، کە میوانداریی یاریی نێوان ئیتیحاد و سپاهان ئه‌سفه‌هانی كردووه له چامپیۆنزلیگی ئاسیا.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر 07:00 له گه‌ڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا سپاهانی ئێرانی و ئیتیحادی سعودی یاریی بكه‌ن.
یاریزانانی ئیتیحاد ئامادە نەبوون بچنە ناو یاریگه‌کە، بەهۆی بوونی پەیکەری “قاسم سولەیمانی”، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمەش وایکرد ئیدارەی هەردوو تیپەکە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ چاودێریی یارییەکە ئەنجام بدەن.
بڕیاره فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له‌م باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوبكاته‌وه و بڕیارێك له باره‌ی چاره‌نووسی یارییه‌كه بدات.
دوازانياري
ماڵپه‌ڕی “ئیخبارییه نیوز” بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی ئیتیحادی سعودی یاریگه‌ی ئه‌سفه‌هانیان جێهێشت و راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه سعودیه.
یاریی یانه‌كه له‌گه‌ڵ سپاهان ئه‌سفه‌هان ئه‌نجام نه‌درا و دواخرا.
یانه‌ی ئیتیحاد رازیی نه‌بوون به دانانی په‌یكه‌ری قاسم سوله‌یمانی له ناو یاریگه.