بەراورد بە مانگی پێش خۆی زیادیکردووە

داھاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە 103 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە و داهاتەکەی نزیکەی نیو ملیار دۆلار زیادیکردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 103 ملیۆن و 143 ھەزار و 199 بەرمیل نەوتیان ھەناردە کردووە و داھاتەکەی گەیشتووەتە نۆ ملیار و 494 ملیۆن دۆلار.

راشیگەیاند، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە 102 ملیۆن و 220 ھەزار و 441 بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتیش لەو مانگەدا 92.05 دۆلار بووە.

به‌ پێی ئاماری كۆتایی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌ لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق “سۆمۆ”، بۆ مانگی ئاب بڕی 106 ملیۆن 122 هه‌زار 679 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌، داهاته‌كه‌شی 8 ملیار و 997 ملیۆن و 851 هه‌زار دۆلار بووە، لەگەڵ ئەم مانگە نزیکەی نیو ملیار دۆلار داهاتەکەی زیاتر بووە.

دوو ئاماری جیاواز له‌ باره‌ی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌...

دوو ئاماری جیاواز له‌ باره‌ی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی عێراق بڵاوكرایه‌وه‌