یەکەم بارانی پایز باری

بزانە ئەمڕۆ چەند ملیم باران لە سلێمانی باریوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

یەکەم بارانی پایز لە سلێمانی و زاخۆ باری و لە ماوەی نزیکەی هەشت کاتژمێردا لەسلێمانی رێژەکەی گەیشتە 0.5 ملیم.

ئەمڕۆ دووشەممە 2.10.2023، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ دەسپێكی یەكەم بارانی ئەمساڵ، بارینی 0.5 ملیم لە وێسگەی كەشناسی سلێمانی تۆمار كرا.

بەگوێرەی زانیاری کەشناسی بێت، ئەمڕۆ و بەیانی لەبەشێکی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەورە بروسکە تاوە باران دەبێت و لە هەندێک ناوچە بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی لەگەڵ دەبێت.

ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوە باران و بروسکەی پچرپچر هەیە لە هەرێم، پلەکانی گەرما نزیکەی چوار پلە دادەبەزن.

ئەمڕۆ حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکات و پێشبینیدەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لەوێ بگاتە 17 پلەی سیلیزی.

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ شارەکانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 33 پلەى سیلیزى

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ شارەکانی هەرێم سبەی سێشەممە بەمجۆرەیە:

هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 26 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى

قه‌ره‌داغ خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات

قه‌ره‌داغ خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات