مەترسی هەبوو

دیواره‌ كۆنكرێتییه‌كه‌ى ناو به‌نداوى ئه‌ستێڵ تێكدرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى ئه‌ستێڵ له‌ سنوورى قه‌ره‌داغ، چه‌ند لادیوارێكی كۆنكرێتى ده‌ركه‌وتبوون‌، قایمقامى ئه‌و قه‌زایه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ دیواره‌كانیان رووخاندووه‌ و چاره‌سه‌ركراوه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى به‌ردانه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوى ئه‌ستێڵ له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاودانى كشتوكاڵى، چه‌ند لادیوارێكی كۆنكرێتى ده‌ركه‌وتبوون و ئه‌مه‌ش به‌مه‌ترسییه‌ك زانرا له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه‌ سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى مه‌له‌وانى كردن.

ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به‌ 964ـى راگه‌یاند، دیواره‌ كۆنكرێتییه‌كانى ناو ئه‌و به‌نداوه‌، له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه‌ شكێندران.

وتیشی “ته‌نیا پاككردنه‌وه‌ى ناو به‌نداوه‌كه‌ ماوه‌، ئه‌ویش به‌م زووانه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین”.

پێشتر قامیقامى قه‌ره‌داغ به‌ 964ـى وتبوو، ئه‌وان پێشتر پلانیان هه‌بووه‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌نداوه ‌و ئاگادارى ئه‌و لادیوارانه‌ش بووین كه‌ له‌ناو به‌نداوه‌كه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێى دابه‌زینى ئاویان ده‌كرد بۆ نه‌هێشتنى دیواره‌كان و پاككردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كه‌.

به‌قسه‌ى قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و لادیوارانه‌ى له‌ناو ئه‌و به‌نداوه‌ ده‌ركه‌وتبوون، پڕۆژه‌ى كۆمپانیایه‌ك بووه‌ بۆ دروستكردنى پردێك كه‌ له‌ پێش ساڵى 2013 ه‌وه‌ كاره‌كانى به‌ ته‌واو نه‌كراوى له‌و شوێنه‌ به‌جێهێشتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له‌كاتى پڕبوونى ئه‌و به‌نداوه‌، تا ئاستى سێ مه‌تر ئاو له‌سه‌ر ئه‌و لادیوارانه‌ به‌رزده‌بووه‌وه‌، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه‌ له‌ناو ئه‌و به‌نداوه‌ مه‌له‌وانیان كردووه‌.

به‌نداوى ئه‌ستێڵ تاكه‌ به‌نداوى سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغه‌، له‌ساڵى 2013 ده‌ست به‌ دروستكردنى كراوه‌ و ساڵى 2015 ته‌واو بووه‌.

دیوارێك له‌ناو به‌نداوه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وت

دیوارێك له‌ناو به‌نداوه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وت

قایمقامی قه‌ره‌داغ داواده‌كات راوكردن به‌ یاسایی بك...

قایمقامی قه‌ره‌داغ داواده‌كات راوكردن به‌ یاسایی بكرێت

له‌ قه‌ره‌داغ به‌نداوى ئه‌ستێل و رێگا گشتییه‌كان پ...

له‌ قه‌ره‌داغ به‌نداوى ئه‌ستێل و رێگا گشتییه‌كان پاككرانه‌وه‌