49 کەس لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە

تەندروستیی موسڵ: 41 تەرم نەناسراونەتەوە

964+
زەید کۆچەر

تەندروستیی موسڵ دوایین ئاماری لەبارەی زیانە گیانییەکانی رووداوەکەی هۆڵی هەیسەمی حەمدانییە بڵاوکردەوە، کە تا ئێستا 41 تەرمی بەهۆی رێژەی بەرزی سوووتانەوە نەناسراونەتەوە.

بە گوێرەی دوایین ئامار بێت، 104 کەس لە ئەنجامی ئاگرەکەی هۆڵی هەیسەم سووتاون یان خنکاون و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش 41 کەسیان نەناسراونەتەوە.

تەندروستی موسڵ ئامادەکاری کردووە، نۆ برینداری دیکەی رووداوەکە بنێرنە دەرەوەی وڵات، هەروەک تا ئێستا چوار کەس بە هەمان مەبەست بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی وڵاتی تورکیا کراون.

بەشار ئەلجادر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی موسڵ بە 964ی وت، ژمارەی گیانلەدەست دان رۆژانە بەرەو زیاد بوون دەچێت، بەپێی دوایین ژمارەی کە لەبەردەستی ئێمەیە، 104 کەس تا ئێستا گیانیان لەدەست داوە، لە نێو ئەم ژمارەیەدا 41 کەس بەهۆی شێواندنی لاشەیان ناسنامەیان دیار نییە و نەناسراونەتەوە.

وەزیری ناوخۆی عێراق: رۆژی شەممە ئەنجامی رووداوەکەی حەم...

وەزیری ناوخۆی عێراق: رۆژی شەممە ئەنجامی رووداوەکەی حەمدانیە بڵاودەکەینەوە

وتیشی، تا ئێستا چوار کەس نێردراون بۆ دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر، و بڕیارە ئەمڕۆ نۆ کەسی دیکە دوای تەواوبوونی مامەڵەکانیان بنێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات، و ئەو کەسانەی ئێستا لە نەخۆشخانەکانن ژمارەیان 49 کەسن کەوا نۆ کەس لە نەخۆشخانەی کۆماری موسڵن و هەشت کەس لە نەخۆشخانەی حەمدانیەن، 20 کەس لە نەخۆشخانەکانی هەولێرن و 12 کەسیش لە نەخۆشخانەکانی شاری دهۆکن.

شەوی 26.9.2023، لەهۆلی هەیسەم لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای موسڵ، لە کاتێکدا کە نزیکەی هەزار کەس لەناو هۆڵەکەدا بوون و ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بەڕێوەدەچوو، ئاگر لە هۆڵەکەدا کەوتەوە و گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێ کەوتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا