40 رۆژە مردووە

دەیانەوێت گۆڕێک هەڵدەنەوە کەسوکارەکەی دەڵێن گوێمان لەدەنگی بووە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەسەر گۆڕستانی ناحیەی فایدیێ کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت گۆڕێک هەڵدەنەوە گوایە گومانیان هەیە کەسە مردووەکە زیندوو بووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو کەسە نزیکەی 40 رۆژە مردووە.

عادل دۆسکی، بەڕێوبەری ناحیەی فایدیێ بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لەکاتژمێر چواری ئێوارەوە لەچەند پەیجێکەوە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە کچی ئەو کەسەی مردووە گوێی لە دەنگێک بووە لەسەر گۆڕی باوکی، بەڵام ئێمە دڵنیایی دەدەین کە ئەمە هیچ بنەمای نییە.

بەڕێوبەری ناحیەی فایدیێ وتیشی، “لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە دادوەر کراوە بۆ ئەوەی ئایا رێگە دەدرێت گۆڕەکە هەڵدەنەوە یاخود نا، دادوەر وتی، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەرێت گۆڕەکە هەڵبدرێتەوە، مردووەکە نزیکەی 40 رۆژە مردووە، ئێمە رێگە نادەین ئەو گۆڕە هەڵبدرێتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی مردووە تەمەنی 60 ساڵ بووە، بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات دووجار جەڵتە لێیداوە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.

بەڕێوبەری ناحیەی فایدیێ دەڵێت، “ئەمە زیاتر لە دوو کاتژمێرە لەوێین، ئەی بۆ هیچ دەنگێک نابیسترێت، تەنیا قەلەقیە و هیچی دیکە نییە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

گۆڕستانی حه‌مدانییه‌ رۆڵه‌كانی خۆی له‌باوه‌ش ده‌گ...

گۆڕستانی حه‌مدانییه‌ رۆڵه‌كانی خۆی له‌باوه‌ش ده‌گرێت