دوو گرفتیان هەیە

خوێندکارانی پزیشکی گشتیی گەرمیان: کۆلێژەکەمان داخەن

964+
میلاد جەلال_گەرمیان

خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکوی گەرمیان دەڵێن، داھاتوومان لەم کۆلێژە دەفەوتێت و داوادەکەن کۆلێژەکە دابخرێت، سەرۆکی زانکۆی گەرمیانیش دەڵێت، “کۆلێژ داناخرێت و دەبێت گرفتەکان چارەسەر بکرێن”.

پێنج ساڵە کۆلێژەکە کراوەتەوە و خوێندکار تیایدا بۆ پزیشکی گشتی دەخوێنن، ئەمساڵ بڕیارە یەکەم ساڵی تەخەروجی خوێندکارانی ئەو بەشە بێت، کە بە نزیکەیی 200 خوێندکار لەهەر شەش قۆناغەکەدا دەخوێنن.

نوێنەری خوێندکارانیی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان بۆ 964 بەم شێوەیە باسی لە گرفتەکانیان کرد، “کۆلێژەکە گرفتی زۆرە، ستافی پێویستی نیە بۆ وتنەوەی وانەکان، ھەروەھا نەخۆشخانەی فێرکاری گرنگترین شتە بۆ فێربوونی قوتابییەکان بەشێوەی پراکتیکی، بەڵام ئەوەشمان نیە”.

بڕیاریان وایە، “رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی گردببنەوە”، توانا لەتیف ئەوەشى وت، “ئەبێت چارەسەری خێرا بۆ خوێندکارانی هەر شەش قۆناغەکە بکرێت، چونکە ھەر کۆلێژێکی پزیشکی نەخۆشخانەی فێرکاری نەبێت بڕوانامەکەی باوەڕپێکراو نابێت”.

بەرای ئەوان، “چارەسەر ئەوەیە کولێژەکە دابخرێت و خوێندکارەکانی بەسەر کۆلێژە پزیشکییەکانی شارەکانی تر دابەشبکرێن”، لە بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆی گەرمیان دەڵێت، “جێبەجێکردنی داواکاری قوتابییەکان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە”.

ئاسانکارییەک بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ و پ...

ئاسانکارییەک بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023، فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە 964ى وت، “باردۆخی دارایی هەرێمی کوردستان هاوکار نیە، بتوانین نەخۆشخانەی فێرکاری دروستبکەن، بەڵام بە نوسراوی فەرمی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە نەخۆشخانەی فێرکاری کۆلێژەکە دانراوە لە کاتی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان بیانوویەک نیە بۆ دانپێدانەنانی کۆلێژەکە”.

ئەو رەتی کردەوە، شتێک هەبێت بەناوی داخستنی کۆلێژی پزیشکی، ئەوەشی وت، “ھیچ کۆلێژێک قوتابی کۆلێژێکی تر وەرناگرێت، چونکە ژمارەیان زۆرە، بۆیە دەبێت گرفتەکانیان چارەسەر بکرێن و چارەسەریشی لەدەسەڵاتی ئەوان نیە، چەند جارێکیش داواکاری ئەوانمان بەرزکردۆتەوە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خوێندکارانی پزیشکی گشتیی گەرمیان: کۆلێژەکەمان داخەن