بەڵێننامە ببەن

ئاسانکارییەک بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان

964+
ئەحمەد مستەفا

خوێندکارانی تازە وەرگیراو دەتوانن لە دادنووسی ناوچەکانیان، بەڵێننامەی کەفیلی وەرگرتن لە جیاتی کەسوکاریان ببەن بۆ کۆلێژەکانیان.

ئەم بڕیارە سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە، کە لە دەرەوەی سنوری ئەو زانکۆ و پەیمانگەیانەن کە دەکەونە سەنتەری شارەکان و وەرگیراون، هاوکات وەک مەرج بەڵێننامەیان دیاریکردووە بۆ رێکارەکانی وەرگرتنیان.

ئەمرۆ پێنجشەممە 28.9.2023، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “کۆلێژەکان بڕیار و رێنمایی بۆ رێکارەکانی وەرگرتنی خوێندکاران دادەنێن، وەزارەت دەسەڵاتی پێداون کە بەپێ پێوەر و رێنماییەکان مامەڵە لەگەڵ خوێدکاران و رێکاری وەرگرتنیان بکەن”.

بە گوێرەی سۆراغی 964، ئەو خوێندکارانەی نیشتەجێی دەرەوەی شارەکان و لە سەنتەری شارەکان وەرگیراون دەتوانێت بە بردنی کەسوکار یان پلەی یەکی فەرمانبەر، بۆ دادنووسی ناوچەکانیان بەڵێننامەیەک لای دادنووس پڕبکەنەوە و لەجێگەی کەسوریان بەڵێننامەکە ببەن بۆ کۆلێژ.

ئەگەر كۆلێژەكەت بەدڵ نییە بیگۆڕە

ئەگەر كۆلێژەكەت بەدڵ نییە بیگۆڕە

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بێت، ” ئەمساڵ رێنمایی نوێ دراوە بە کۆلێژ و پەیمانگەکان، رەنگە لە هەندێک ناوچەش رێکارەکان بەگوێرەی سروشتی ناوچەکە رێنمایی بۆ دەرچوێندرێت، بەڵام باشتر خوێندکاران بۆ مامەڵە و رێکارەکانی وەرگرتن بەدواداچوون بۆ رێنمایی کۆلێژەکانیان بکەن”.

وەک پەیڕەوکردنی رێنماییەکە، کۆلێژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، داوای لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو کردووە بەهێنانی دوو بەڵێننامە لای دادنوسی ناوچەکانیان کارەکانیان بۆ رای دەکرێت.