رێکخراوی گەنجانی راپەڕین وا دەڵێت

لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 7 هەزار گەنجی سنووری پشدەر کۆچیان بۆ ئەوروپا کردووە

964+

محەمەد عەلی – راپەڕین

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوێكی گەنجانی راپەڕین بێت، لەماوەی نۆ مانگی رابردوو، ئەو گەنجانەی لە سنووری پشدەر بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە ژمارەیان گەیشتووەتە حەوت هەزار و 450 گەنج.

ئەحمەد حەسەن سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەرین بە 964 ی وت، لە سنووری پشدەر کۆچی گەنجان لەحاڵەتەوە بووەتە دیاردەیەکی گشتی.

سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەرین ئەوەش دەڵێت، “لەساڵانی رابردوودا دەیان گەنجمان لەدەریای ئیجەو نۆکەندی ئینگلیزی خنکاون، بەتەنیا لە کۆتایی ساڵی 2022 تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار گەنجی ناوچەکە رۆیشتوون بۆ ئەوروپا”.

بەوتەی ئەحمەد حەسەن، لەدوای ساڵی 2014 کۆچی پێچەوانە نەبووە، ئەوانەی رۆیشتوون بۆ ئەوروپا لەوێ ماونەتەوە و بەدەگمەنیش کەس نییە بڕیار بدات بێتەوە لە ناوچەکە بژیت.

بەپێی ئاماری رێکخراوی گەنجانی راپەرین، لەماوەی یەک هەفتەدا 33 گەنجی ناوچەکە ڤیزای تورکیای وەرگرتووە و ئەو کەسانە تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 18 ساڵی دەبێت.

قەزای پشدەر ژمارەی دانیشتوانەکەی 150 هەزار کەسە و لە پێنج ناحیە و 140 گوند پێکدێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

یونسێف: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستدا...

یونسێف: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە سێ ئەوەندەی ساڵی پارە