هۆڵێكی بووكگواستنه‌وه‌ داخرا

پشكنینی هۆڵه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکوک بەسەر هۆڵەکانی تایبەت بە ئاهەنگێڕان دەگەڕێن و هەر هۆلێک ببینن مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبێت، دایدەخه‌ن.

له‌دواى رووداوى سوتانى هۆڵه‌كه‌ى قه‌زاى حه‌مدانییه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا ته‌واوى هۆڵى بۆنه‌كانى عێراق له‌ نوێوه‌ پشكنینیان بۆ بكرێته‌وه‌.

قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە 964ـى وت، ئەمڕۆ پشکنینمان بۆ چەند هۆڵێک کرد و بەردەوام دەبن، وتیشی “بە هۆی نەبونی مەرجەکانی سەلامەتی یەکێک لە هۆڵەکان داخراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ڵمه‌تى پشكنینه‌كه‌یان به‌ته‌نیا ئه‌و هۆڵانه‌ ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو هۆتێل و مۆڵ و چێشتخانه‌ى گه‌وره‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گۆڕستانی حه‌مدانییه‌ رۆڵه‌كانی خۆی له‌باوه‌ش ده‌گ...

گۆڕستانی حه‌مدانییه‌ رۆڵه‌كانی خۆی له‌باوه‌ش ده‌گرێت

هەرێمی کوردستان سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند

هەرێمی کوردستان سێ رۆژ ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند