"بنبڕیان دەکەین"

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: 500 داعش لە عێراق ماون

964+

پێشەوا محەمەد

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، 500 ئەندامی رێکخراوی داعش لە عێراقدا ماون و “کاریش دەکرێت ئەو رێکخراوە بە تەواوی لە عێراق بنبڕ بکرێت”.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023 بە ئەلعەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، داعش توانا سه‌ربازییه‌كانی و وه‌رگرتنی چه‌كداری نوێی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەوانەی ماونەتەوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکاندان.

“ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هێرشە ئاسمانییە تایبەتەکان لەو ناوچانە بۆ نەهێشتنی شانەکانی داعش لە ماوەی رابردووشدا سەرکەوتنی ئەمنیی گەورە بەدەستهێناوە و زۆرێک لە سەرکردە دیارەکانی لەدەستداوە”، ئەوەش هەر قسەی تەحسین خەفاجییە.

وتوشیەتی، “کاری سەربازی و هەواڵگری چڕ هەیە بۆ کۆتاییهێنانی تەواوەتی داعش لە عێراق”.

سەرکردەیەکی رێکخراوی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا

سەرکردەیەکی رێکخراوی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا