ئه‌و شه‌وه‌ی پایته‌ختی به‌ریتانیا سووتا

964+

ژووری هەواڵ

له‌ ساڵی 1666 ئاگرێك له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كه‌وته‌وه‌، كه‌ چوار رۆژی پێویست بوو تا كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ئاگره‌كه‌ له‌ نانه‌واخانه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و زۆربه‌ی شاره‌كه‌ی گرته‌وه‌، به‌ جۆرێك به‌هۆی سووتانی 13 هه‌زار ماڵ و 90 كه‌نیسه‌، ژیان له‌ شاره‌كه‌ نه‌ما و ناچاربوون له‌نده‌ن له‌ شوێنێكی دیكه‌ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ساڵانێكی زۆری ویست.

ئه‌م رووداوه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ناو شارێك داده‌نرێت له‌ مێژوودا.