لە هەولێر
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانیەی دەستگیر کرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە، لە لایەن دامەزراوەکانیانه‌وه دەستگیر کرا.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان كه‌مێك پێش ئێستا له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێن، “دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27.9.2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر رادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنە و ئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان گیانیان له ده‌ست دا و سوتان، دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لە ناویاندا خاوەنی هۆڵەکە بە ناوی (سه‌میر سلێمان که‌رومی رفو ئاسۆ).
ره‌نگانی شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 150 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش رایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
دەقی راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
خاوەنی ئەو هۆڵەی ئاگری لێ کەوتەوە لە قەزای حەمدانیە لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە دەستگیر کرا
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەوئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو).
دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.