بەنزینی بە دەبە دەفرۆشت بەڵام گڕی گرت و سووتا

964+
راژان باجەلان

دوکانێک لە گەڕەکی ئەرکەوازی خانەقین بەهۆی شۆرتی کارەباوە گڕی گرتووە و فرۆشتنی بەنزینیش بە دەبە و جلیکان زیاتر هۆکار بووە بۆ بە تەواوی سووتانی دوکانەکە.

رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە، دوکانەکە لە رواڵەتدا خواردەمەنی دەفرۆشت بەڵام بەنزینیشی بە دەبە دەفرۆشتە کڕیارەکان.

سێ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە کاریان کرد و دوای نزیکی یەک سەعات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

عەباس جوی خاوەنی دوکانەکە بە 964ـی وت، دوو بەڕاد و دوو بەفرگر و بە نزیکەیی بایی دوو ملیۆن دینار شتومەکی تیا سووتاوە.

بەرگری شارستانی خانەقینیش بۆ 964ـی باسکرد، کە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە و خاوەن دوکان ئاگای لێ نەبووە.

وتیشی، ماتۆڕی ئاوەکەی جێ هێشتووە و پاش گەرمکردنی گڕیگرتووە و بەنزینەکەش هۆکاربووە بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی.

خانەقین لە زبڵ و خاشاک پاک دەکرێتەوە   

خانەقین لە زبڵ و خاشاک پاک دەکرێتەوە