لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت لە کاتی چاودێری سەوزە لە عەلوەی شارەکەدا - وێنە: قایمقامییەتی رانییە
خۆیان هەیانە
رانیە هیچ سەوزەیەکی دەرەوە ناخوات
964+
پێشەوا محەمەد
قیمقامییەتی رانیە هاتنەناوەوەی سەوزەی بۆ ناو قەزاکە قەدەغە کردووە و دەڵێت، لە ناوخۆدا سەوزەی پێویستی پاک بەرهەمهێندراویان هەیە.
لە ماوەکانی رابردوودا دوو جار هەموو ئەو شوێنانەیان لەناو قەزاکە تێکداوە، کە بە ئاوی قورس سەوزەیان کردووە.
کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی راگەیاند، بەشی زۆری سەوزەکان لە ناوچەکانی تری کوردستان بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێن و تەندروست نین بۆیە رێگریان لێکردووە.
وتیشی، “نووسراومان بۆ هەموو بازگەکان کردووە و خۆشمان رۆژانە چاودێری عەلوە دەکەین هەر سەوزەیەک هی ناوخۆ نەبێت راستەوخۆ لەناوی دەبەین”.