گومرگی باشماخ: بڕیاره‌كه‌مان جێبه‌جێ كردووه
سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌كردنى نرخى ته‌ماته وه‌ك جاران له دابه‌زینه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌ره‌ڕاى بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى چه‌ند به‌رهه‌مێكی كشتو‌كاڵى بۆ ناو هه‌رێم، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش نرخى ته‌ماته له سنوورى پێنجوێن وه‌ك جاران له دابه‌زینه و جوتیارێكیش ده‌ڵێت، پێناچێت هاورده‌كه راگیرابێت، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگی باشماخیش ده‌ڵێت “بڕیاره‌كه‌مان جێبه‌جێكردووه”.
رۆژى 23.9.2023 وەزیری کشتوکاڵی هەرێم نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی بڵاوکردوەتەوە كه تیایدا بڕیاریداوە هەریەکە لە بەرهەمەکانی تەماتە و پەتاتە و شوتی بۆ هەرێم رابگیرێت.
شوان واحید، جوتیار و خاوه‌ن عه‌لوه‌ى به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان له قه‌زاى پێنجوێن به 964ـى وت، پێناچێت ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى عێراق جێبه‌جێكرابێت، چونكه نرخى ته‌ماته هه‌ر له دابه‌زینه.
وتیشی “ئه‌مڕۆكه نرخى كیلۆیه‌ك ته‌ماته به 300 تاوه‌كو 350 دیناره و نرخه‌كه وه‌ك ئه‌و كاتانه‌یه كه هاورده‌ى ته‌ماته بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه نه‌كرابوو”.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاورده‌كردن قه‌ده‌غه بكرێت نرخى ته‌ماته بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك ده‌گاته 750 دینار.
لایخۆشییه‌وه شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگی باشماخ، بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق له ده‌روازه‌كه‌ى ئه‌وان جێبه‌جێكراوه و وتیشی “ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگیشه هیچ ته‌ماته‌یه‌ك له ئێرانه‌وه نه‌هاتووه”.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته كه له ئێرانه‌وه بێته هه‌رێم 500 دینار رسمى گومرگی ده‌خه‌نه سه‌ر، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه نرخه‌كه‌ى له‌بازاڕ زۆر به‌رز ببێته‌وه.
سنوورى قه‌زاى پێنجوێن له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى كه ساڵانه به‌روبوومى كشتو‌كاڵى زۆری لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و به‌تایبه‌تیش ته‌ماته و شوتى.
له‌ئێستادا به‌رهه‌مى شوتى له‌و سنووره به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ته‌نیا ته‌ماته و چه‌ند به‌روبومێكی دیكه له به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وامن.
ساڵانه له سنوورى پێنجوێن به‌هه‌زاران تۆن ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و وه‌رزى به‌رهه‌مهێنانیشی له ناوه‌ڕاستى مانگى ئابه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له ناوه‌ڕاستى مانگى تشرینى یه‌كه‌م كۆتایی دێت.