کەلوپەلیان تا نزیکی شەقامەکە هێنابوو

دەیان دوکان لە دوزخورماتوو هەریەکەی بە 100 هەزار دینار سزا دران

964+

سیروان خورشید – کەرکوک

شارەوانی قەزای دوزخورماتوو 35 دوکانی قەزاکەی سزا داوە، چونکە کەلوپەلی دوکانەکانیان تا قەراخی شەقام هێنابوو.

مەرعی رەشید بەیاتی بەڕێوبەری شارەوانی دوزخورماتوو بە 964ی وت، هەڵمەتی ئەمجارە بۆ لابردنی ئەو زیادەڕەویانەیە کە کراونەتە سەر موڵکی گشتی لەنێو بازاڕی قەزاکە، بەشێک لە دوکاندارەکان بوونەتە هۆکاری نیگەرانی هاوڵاتیان، بەجۆرێک زێدەڕۆییان کردووە و کەلوپەلی ناو دوکانەکانیان لەسەر شۆستە داناوە.

بەوتەی بەڕێوبەری شارەوانی دوزخورماتوو ژمارەی ئەو دوکانانەی سزا دراون هەر یەکەیان پسولەیەکی 100 هەزاریان بۆ کراوە و هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

هه‌ڵمه‌تى پۆلیس بۆ سه‌ر ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ركانى ...

هه‌ڵمه‌تى پۆلیس بۆ سه‌ر ماتۆڕسكیله‌ بێزاركه‌ركانى دوزخورماتوو ده‌ستیپێكرد