ئەمساڵ خوێندکار وەردەگرن

زانکۆیەکی ئەڵمانی بۆ یەکەمجارە تاقیگەیەک لە زانکۆیەکی هەولێر دادەمەزرێنێت

964+

فەهمی نەبی

وا بڕیارە زانکۆی THMی ئەڵمانی تاقیگەی وزەی نوێبوبوەوە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دابمەزرێنێت و بەشێکی نوێ دەکرێتەوە بەناوی بەشی وزەی نوێبوونەوە ئەمساڵ خوێندکار وەردەگرێت.

وزەی نوێبوونەوە پشتنەستنە بە سەرچاوە سروشتیەکان بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان لەبواری کارەبا، هاتوچۆ، کەرەستە و کەلوپەلی بەکارهاتووی رۆژانە و سەرجەم بوارەکانی دیکە.

بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی زانکۆی پۆلیتەکنیک کە بۆ 964 قسەیانکردووە، پڕۆژەی دانانی تاقیگەکە لە ساڵی 2022 دەستکراوە بە دروستکردنی، تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت، ئەو تاقیگەیە پاڵپشت دەبێت بۆ ئەو بەشەی کە ئەمساڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیک خوێندکار وەردەگرێت.

زانکۆی پۆلیتەکنیک رایگەیاندووە، لەنێوان هەردوو زانکۆ بڕیاردراوە ئاڵوگۆڕی تواناکان بکرێت و دەرفەت بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیک بڕەخسێنێت تا لەلایەن زانکۆی THMی ئەڵمانی مەشقی هاوینە بە خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیک بکرێت.