كه‌ركوك نه‌گه‌یشته یاریی كۆتایی
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە یاریی چوارگۆشەی زێرینی جامی كۆماری عێراق له تۆپی پێ، هەڵبژادەی کەرکوک بەرامبەر هەڵبژاردەی سەلاحەدین دۆڕا و ركابه‌رییه‌كانی جێهێشت.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25.9 له كه‌ركوك كرا و ژمارەیەکی بەرچاوی هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە ئاماده‌بوون.
گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ بوو، هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا هێرشی زۆریان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كدی.
لە سەرەتای گێمی دوەم هەڵبژاردەی کەرکوک بەهێزتر دەرکەوت و لە خولەکی 48 حەمە ئیتۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی کەرکوک تۆمار کرد، به‌ڵام دوای گۆڵەكه تیپی کەرکوک پاشەکشێی کرد و هێڵی ناوه‌ڕاستی سست بوو، ئه‌مه وایكرد له خوله‌كی 81 حوزەیفە عامر گۆڵی یەکسانبونی بۆ هەڵبژاردەی سەڵاحەدین تۆمار کرد و یارییه‌كه له كاتی ئاسایی‌دا به 1-1 گۆڵ كۆتاییهات.
دواتر یارییه چووه لێدان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی سه‌ڵاحه‌دین به 5-4 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
لە پاڵەوانێتی جامی کۆماری سلێمانی و کەرکوک یەکسان بوون
هونەر جەوهەر سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە 964ی وت، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگه‌ی یانەی وەرزشی نەوتی باکوور یاریی کۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه لە نێوان هه‌ردوو هەڵبژاردەی بەغدا و هەڵبژاردەی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت و براوه‌یان ده‌بێته پاڵه‌وان.
جامی کۆماری لە سەرەتای مانگی هەشت دەستیپێکرد، کۆی هەڵبژاردە بەشداربووەکان 19هەڵبژاردە بوون و دابەشی سەر چوار گرووپ کران، قۆناغی دووەمی جامەکە لە شاری کەرکوک بەڕێوە دەچێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا