لە دهۆک ئۆتۆمبێڵێک بەخێراییەکی زۆر لێیخوڕیوە و گەنجێکی کوشتووە
964+
هەژین فەتاح – دهۆک
لەنزیک باخچەی ئاژەڵانی دهۆک ئۆتۆمبێڵێک بەخێراییەکی زۆرەوە لێیخوڕیوە و لە گەنجێکی داوە و کوشتویەتی.
رووداوەکە بەدیاریکراوی کاتژمێر 9:45ی ئەمشەو بووە، شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکە دەستگیرکراوە، ئەمە بەوتەی ئەفسەری لێکۆڵەر لە شوێنی رووداوەکە کە بۆ 964 قسەیکردووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 35 ساڵ بووە و هیچ ناسنامەیەکی لانەبووە.