دیمه‌نێكی ئه‌مشه‌وى شه‌قامێكی قه‌زاى دوزخورماتوو... وێنه: 964+
شەقام و گەڕەکەکانی دوزخورماتوو رووناک کرانەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
شه‌قام و كۆڵانه‌كانى قه‌زاى دوزخورماتوو رووناك کرانەوە، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌تاریكى مابوونه‌وه.
له‌لایەن بەڕێوه‌بەرایەتی بەشی کارەبای دوزخورماتوو ئینارە و تاوەری رووناککەرەوە بۆ ئه‌و شه‌قام و كۆڵانانه له‌نوێوه دانرایەوە.
فازڵ عەباس، بەڕێوبەری بەشی کارەبای دوزخورماتوو بە 964ـی وت، دانانی رووناککەرەوە بۆ شەقام و کۆڵانەکانی قەزاکە بەردەوام دەبێت، ده‌شڵێت “مەبەستمانە شەقامەکانی قەزاکە کە چەندین ساڵە تاریکن رووناک بکرێنەوە”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌با، لەئێستادا پڕۆژەی دانانی ئینارەو تاوەری روناککەرەوە تەنیا ئەو شەقام وکۆڵانانە دەگرێتەوە کە پڕۆژەی خزمەتگوزاریان پێگەیشتووە و بۆیان جێبەجێ دەکرێت، وتیشی “لە یەکەم هەنگاوماندا نزیکەی 250 کۆڵان لە گەڕەکە جیاوازەکانی قەزاکە لەو پڕۆژه‌یە سودمەند دەبن و دانانی ئامێرەکانی رووناککەرەوە دەیانگرێتەوە”.
لە دوزخورماتوو 67 کارمەند راژەکانیان گواسترایەوە بۆ سەڵاحەدین
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن