گوگڵ دەستنوسی دکتۆرەکان دەخوێنێتەوە
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
کۆمپانیای گوگڵ تایبەتمەندییەکی نوێی راگەیاند، کە لە رێگەیەوە دەتواندرێت ئاسانتر دەستنوسی دکتۆرەکان بخوێندرێتەوە.
یەکێک لە کێشەی نەخۆشەکان ئەوەیە، دوای بینینی دکتۆر و وەرگرتنی ناوی دەرمانەکان ناتوانن تێیانبگەن.
گوگل لە رێگەی ژیریی دەستکرد و یارمەتی دەرمانسازەکان خەریکی پرۆژەیەکی لەم جۆرەیە تاوەکو بە شێوەیەکی یەکجاری ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
چآرەسەرەکە بە جۆرێکە، لە رێگەی گوگڵەوە دەستنوسی دکتۆرەکان سکان دەکرێت و دەگۆڕدرێت بۆ نوسینی ئاسایی.
رۆژی دووشەممە، 19ی کانونی یەکەمی 2022، گوگڵ لە کۆنفرانسێکدا لە هیندستان ئەم تایبەتمەندیەی راگەیاند کە لە ئێستادا لە قۆناغی ئەزمونی دایە، واتە هێشتا بۆ خەڵکی بەردەست نەبووە.
گوگڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکیە و لە ساڵی 1998 دامەزراوە کە لە لایەن کۆمپانیای ئەلفابێت خاوەنداریەتی دەکرێت.