لە گهلى باڵندا روویداوە
رەوە ورچ 15 سندوقی هەنگ بێخێر دەکەن
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لەگهلى باڵندای سنووری بارزان، درەنگانی شەوی رابردوو رەوە ورچێك دەرفەت دەقۆزنەوە و پەلاماری ژمارەیەك سندوقی مێش هەنگی هاوڵاتیان دەدەن و هەموویان تێك و پێك دەشكێنن و بێخێریان دەکەن.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە خاوەنی بەشێك لەو سندوقانە بۆ 964ـی ناردووە، دوای پێزانینیان بە هێرشی رەوە ورچەكە، دەبینن لەملاو ئەولای رێگاكە تەنیا چوارچێوەی سندوقە هەنگەكان كەوتوون و هەنگوینەكانیش خوراون.
ئەمرۆ یەکشەممە 24.9.2023 بەیار رێكانی، خاوەنی بەشێك لەو سندوقانەیە کە زیانیان بەرکەوتووە بە 964ـی وت، لەم مانگەدا ئەوە سێیەمین جارە، ورچ هێرش بۆ سەر سندوقە هەنگەكانیان دەهێنێت و چەند جارێكیش خەڵكی ناوچهكه بەئاشكرا رەوە ورچیان لە سنوورەكەیان بینیووە.
ئهمجاره رهوه ورچ شانهههنگهكانى برادۆستیان خوارد
وتیشی، سندوقەکانی من و دوو كەسی دیكەی گوند ورچ هیچی بۆ نەهێشتوینەتەوە، رەوە ورچەکە زیانی بە زیاتر لە 15سندوق گەیاندووە و زیانێکی ماددی زۆریشی بە خاوەنەکانیان گەیاندووە.
تەنیا ئەمساڵ هەشت سندوق هەنگی ئەو بەر هێرشی ورچەكان كەوتووە، ئەمەش زیانی زیاتر لە دوو ملیۆن دیناری پێ گەیاندووە، بەیار وتی، “لە بەرانبەر ئەو کارانەیان ناتوانین هیچ رێکارێک بەرامبەر ورچەكان بگرینەبەر، چونكە لەلایەن حكومەتەوە سزا دەدرێین و ژیان و رەنجیشمان لە مەترسیدایە”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا