سبەی پارەی گەنم دابەشدەکرێت

سایلۆی شێخان: هێشتا %50ی پارەی گەنمی جوتیاران ماوە دابەشبکرێت

964+

فەهمی نەبی

بڕیارە رۆژی یەکشەممە سایلۆی شێخان پارەی گەنمی جوتیارانی ناوچەکانی شێخان و ئاکرێ و بەردەڕەش دابەشبکات و بەڕێوەبەری ئەو سایلۆیە دەڵێت هێشتا %50ی پارەی گەنم ماوە دابەشی بکەین.

ئەمڕۆ شەممە خالد بیبۆ بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان بۆ 964 وتی، ئەو پارەیەی هاتووە بڕی 9 ملیار دینارە و دابەشی سەر ئەو جوتیارانە دەکرێت کە لە 10.6.2023 تا 17.6.2023 گەنمیان داوەتە سایلۆی شێخان، بەیانی 670 جوتیار پارەی گەنمی ئەمساڵ وەردەگرن.

بەپێی ئامارەکانی کشتوکاڵی ئاکرێ، ئەمساڵ سایلۆی شێخان 59 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی ناوچەکەی وەرگرتووە.

بەوتەی خالید بیبۆ، تێچووی هەموو ئەو پارەیەی دەبێت بدرێتە جوتیارانی ناوچەکە 48 ملیار دینارە، بەڵام بەو پارەیەی بەیانی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت تەنیا %50ی پارەی گەنم لەو سایلۆیە دابەشکراوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بازرگانی تا ئێستا 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینار ماوە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق شایستەی گەنمی جوتیاران بنێرێت.

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات