سه‌گه‌ پێكراوه‌كه‌ى شاره‌زوور له‌ سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەو سەگەی لە بازاڕی هەڵەبجەیەکان له‌ شاره‌زوور ئۆتۆمبێلێك لێیدا، ئێستا له‌ سلێمانى له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئاژه‌ڵدۆسته‌وه‌ چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كرێت .

رۆژى 21.9.2023 به‌هۆى لێدانی ئۆتۆمبێل له‌ سه‌گێك كه‌ چه‌ند شوێنێكی له‌شی شكابوو، هۆبه‌ى ڤێته‌رنه‌ری شاره‌زوور نووسراوێكی فه‌رمی بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و سه‌گه‌ كرد و گه‌یه‌ندرایه‌ رێکخراوێکی ئاژه‌ڵدۆست به‌ناوى PAKO بۆ چاره‌سه‌ركردن.

لالۆ كه‌مال، به‌رپرسی به‌شی رزگاركردنى ئاژه‌ڵه‌كان به‌ 964ـى وت، كارى پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و سه‌گه‌ كراوه‌.

وتیشی “به‌ڵام چونكه‌ شوێنی شكانه‌كانى زۆره‌ زیاتر پێویستى به‌ مانه‌وه ‌و چاره‌سه‌ركردنى زیاتر ده‌بێت”.

100 ملیۆن دینار بۆ سه‌گه‌ به‌ڕه‌ڵاكانی چه‌مچه‌ماڵ خه...

100 ملیۆن دینار بۆ سه‌گه‌ به‌ڕه‌ڵاكانی چه‌مچه‌ماڵ خه‌رج ده‌كرێت

له ‌سۆران گرنگی زیاتر به‌ شه‌ڵته‌رى سه‌گه‌كان ده‌د...

له ‌سۆران گرنگی زیاتر به‌ شه‌ڵته‌رى سه‌گه‌كان ده‌درێت

PAKO  رێکخراوێکی سەربەخۆی خۆبەخشە، ئامانجی پاراستن و خزمەتکردنی ئاژەڵانی بێلانەی کوردستانە.

لالۆ، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، زۆربه‌ى ئه‌و سەگانەی ئۆتۆمبێل لێیان ده‌دات، هیواى چاكبوونه‌وه‌ى ته‌واویان زۆر كه‌مه‌، چونكه‌ به‌ هۆى ئه‌و لێدانه‌وه‌ جه‌سته‌ىان ته‌واو ده‌شێوێت.

ئاشكراشی كرد،  رۆژانه‌ لانیكه‌م سێ كه‌یسی له‌و جۆره‌ دێته‌ رێكخراوه‌كه‌یان، وتیشی “له‌ ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى 700 كه‌یسی جۆراوجۆر له‌ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌مان بۆ هاتووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن”.

به‌ قسه‌ى لالۆ، له‌و كه‌یسانه‌ى بۆیان هاتووه‌ جگه‌ له‌ سه‌گ، پشیله‌ و گوێدرێژ و قه‌له‌ڕه‌ش و حاجى له‌قله‌قیشی تێدایه‌.