خوێندنی باڵا وەڵام نادەنەوە
پهروهردهی سهڵاحهدین كێشهی بۆ خوێندكارانی كورد دروست كردووه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەو کەسانەی ناویان بۆ بوونه پۆلیس بە شێوەی گرێبەست لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھاتووهتەوە و بڕوانامەیان خوێندنی بەشی کوردییە لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەربەست و گرفتیان بۆ دروستکراوە، ئهمهش بە بیانووی ئەوەی خاوەنی بڕوانامەی بەشی کوردین و بۆیان پهسند ناكرێت.
سرود عەبدوڵا خوێندکارێکی بەشی کوردییە لە دوزخورماتوو، بە 964ی وت، ماوەی 6 ساڵە خوێندنی تەواوکردووە و بڕوانامەی بەدەستهێناوە و لە چاوەڕوانی دامەزراندندایه، “ئێستا دڵخۆشبووم بەوەی ناوم بۆ دامهزراندن هاتووەتەوە بۆ ئهوهی ببم به پۆلیس، کەچی مافەکانمان لە لایەن پەروەردەی سەڵاحەدینەوە پێشێل کراوە بەبیانوی ئەوەی هیچ بەڵگە و داتایەکی خوێندنمان نەماوە لە بەشی پەروەردەی سەڵاحەدین”.
ههروهها دهڵێت، داواکارین لە ھەموو لایەنەکان بە زووترین کات بەدەم داواکەیانەوە بێن، کە تەنیا شەش رۆژ ماوە بۆ ماوەی وەرگرتنیان به مهبهستی دامەزراندن.
بەڕێوبەری پەروەردەی بەشی کوردی دوزخورماتوو بە نیگەرانیەوە دەڵێت، هەرچی دەکەن بێسوودە و کەس بەهانای پەروەردەی بەشی کوردی دوزخورماتووەوه نایەت.
خوێندنی کوردی لە کەرکوک: هەموو رۆژێک گەشتکردن قەدەغەیە
تاریق ئەحمەد بەڕێوبەری پەروەردەی بەشی خوێندنی کوردی لە دوزخورماتوو به 964ی راگهیاند، ئەوان لەگەڵ پەروەردەی سەڵاحەدین قسەیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکارانی کورد، بەو پێیەی تاقیکردنەوەکانی بەشی کوردی بۆ ئەنجامەکان دەنێردرێتە بەشی پەروەردەی سەڵاحەدین، لە وەڵامدا پێیان وتراوە هیچ بەڵگە و داتایەکی بەشی کوردی دوزخورماتوویان لا نەماوە و سڕاوەتەوە، بۆیە ناتوانن هاوکاریان بكهن.
وتیشی، “داوامان لە وهزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە بەهانایاناوە بچن، کەچی وەڵامی داواکارییەکەمان نەدراوەتهوە”
“ئهگهر خوێندنی کوردی بەو دۆخە بمێنێتەوە، بەزوویی بەرەو لەناوچون دەچێت”، تاریق ئهحمهد وادهڵێت.
بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەوانەی گرفتیان بۆ هاتووەتەپێش، نزیکەی 50 خوێندکارن و داوادەکەن بە زوویی لایەنی پەیوەندیدار بەهانایانەوە بێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا