پیاو و ژنێک دەستڕێژیی گوللـەیان لێکرا

+964
کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە گەڕەکی دەروازەی کەرکوک پیاو و ژنێک بە سەختی بریندار کران و لەلایەن پۆلیسی بنکەی ئازادییەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە، بە پێی دوا زانیاریش پیاوەکە بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە 964ی وت، “کاتژمێر 1:30ی شەوی رابردوو لە گەڕەکی دەروازە، کە دەکەوێتە سەر رێگای کەرکوک – سلێمانی پیاو و ژنێک لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدرێنە بەر گولـلـە و لە ئەنجامدا هەردووکیان بە سەختی بریندار بوون، دەستبەجێش لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنەوە لەو سنوورە، رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون”.

سەرچاوەکەی 964 وتیشی، پیاوەکە تەمەنی 34 ساڵە و ژنەکەش تەمەنی 29 ساڵە، ئێستا لە لایەن بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

لە نوێترین زانیارییش لە بارەی ئەم رووداوە، بەیانیی ئەمرۆ شەممە پیاوەکە بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانی لە دەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران