“تەقەی خۆشی” چیرۆکی ژیانی کچێکە

964+

پەرستۆ ساڵح

چنور تۆفیق، ئەو کچەی تەقەی خۆشی قاچەکانی لێسەندەوە چیرۆکی ژیانی لە کتێبێکدا بڵاودەکاتەوە تا ببێتە پەند بۆ ئەوانەی تەقەی خۆشی دەکەن.

بەرلە 36 ساڵ تەقەی خۆشی قاچەکانی کچێکی 4 ساڵان لە رۆیشتن دەخات و تا هەتایە ژیانی دەگۆڕێت، بەڵام کۆڵنادات و بەوپەڕی خۆڕاگریەوە لەگەڵ کورسیە جوڵاوەکەی هەنگاو بۆ خەونەکانی دەنێت و دەبێتە مامۆستای کۆمپیوتەر.

چنور تۆفیق دەربارەی چیرۆکی کتێبەکەی تایبەت بە 964 وتی “کتێبەکەم دوو پەیامی لە پشتە یەکەمیان، هاندان و نەمانی تەقەی خۆشیە و بەکارهێنانی چەکە کە تا ئێستاش باوە، دووەمیان بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانە کە خۆڕاگر بن و هەرگیز بێ هیوا نەبن”

کتێبەکەی چنوری تەمەن 40 ساڵ بە ناوی “تەقەی خۆشیە” و باس لە هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانە دەکات کە لە ژیانیدا بەهۆی لەدەستدانی قاچەکانیەوە تووشی بووە.

چنور ئاماژەش دەدات بەوەی بەشێک لە ئامانجی کتێبەکەی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە تا بەیەک چاو سەیری مرۆڤێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاسایی بکەن و دەڵێ “من لەسەر کورسی وانە دەڵێمەوە و هاورێکەم بەپێوە”

چنور تۆفیق، لەدایکبووی سلێمانیە و لە 23.9.1987 بە تەقەی خۆشی بریندار دەبێت.

لە دهۆک

لە دهۆک "تەقەی خۆشی" دوو کەسی بە گرت دا