خەڵکی پێ دەعوەت دەکەن

چەند راوچیەک لە سنوری کفری دەیان پۆڕیان کوشتووە

964+
ژووری هەواڵ

ڤیدیۆیەک دەست 964 کەوتووە، تیایدا چەند راوچییەک دەردەکەون لە سنوری قەزای کفری کە دەیان پۆڕیان کوشتووە، بەپێی قسەکانیان بێت، بەنیازن خەڵکی پێ دەعوەت بکەن.

بەگوێرەی ڤیدیۆکە بێت، راوەکە دوێنێ پێنجشەممە 21.9.2023 کراوە.

شوێنی راوکردنەکە بە دیاریکراوی گوندی شێخ لەنگەرە لە سنوری ناحیەی کوڵەجۆی قەزای کفری.

پۆڕ یەکێکە لەو باڵندانەی شێوەکەی نزیکە لە مریشکی کێوییەوە، نزیکەی 35 جۆری جیاوازی هەیە کە بنەڕەتی هەموویان کیشوەری ئاسیایە.

لەسەر ئەم بابەتە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، رۆژی یەکشەممە دادگا ئاگادار دەکەنەوە فەرمانی گرتن بۆ راوچیەکان دەربکات.

عەمیدی مافپەروەر شوان محەمەد رۆستەم بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بۆ 964ـی باسکرد، “ئەو کەسانەی لە ڤیدیۆکە دەرکەوتوون دەناسرێنەوە، بەڵام ئەمڕۆ و سبەینێ دەوام نییە، رۆژی یەکشەممە دادگا ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنیان بدرێت و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکەین”.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان، راوکردنی ئاژەڵی ماڵینەکراو کە لەسەر وشکانی بژیێت، قەدەغەیە و راوچییەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

دوو کەس لەسەر راوە باز دەستگیر کران

دوو کەس لەسەر راوە باز دەستگیر کران