ساسۆن حسقێل ئەو جووەی ئابوری عێراقی بونیادنا

964+

فەهمی نەبی

ساسۆن حسقیل ئەو وەزیرە جووەی بەنایاسایی تەنانەت یەک فلسی بۆ پاشای عێراق خەرج نەدەکرد، ئەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەزیری دارایی عێراق بوو، مێژوویەکی لەپاکی و سەرڕاستی لە عێراق بونیادنا کە تا ئەمڕۆش نمونە و هاوشێوەی نەبووە.

لەبارەی سەرڕاستی و پاکی ناودەنگێکی زۆری هەبوو.
جارێکیان مەلیک فەیسەڵ یەکەم پاشای عێراق، داوای لە ساسۆن حسقێل کرد، 20 دیناری عێراقی بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک لە دیوانیە خەرج بکات، ساسۆن بە مەلیکی وت “تازە بودجە لە پەرلەمان پەسندکراوە ناتوانین دەستکاری هیچ ژمارەیەک بکەین”.

ساڵی 1925 کاتێک ساسۆن حسقێل لەگەڵ بەریتانیەکان کەوتە گفتوگۆ سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت، ئەو پێداگیری کرد لەوەی ئەو نەوتەی فرۆشراوە، دەبێت بەریتانیەکان لەبری پارەی کاغەز، دراوی ئاڵتونی بدەن بە عێراق، سەرەتا لە عێراق ناڕەزایی زۆر هەبوو، بەریتانیەکانیش نەدەچوونە ژێرباری ئەو داوایەی ساسۆن، بەڵام دواتر پێداگیریەکانی بەتەواوی سوودی بۆ عێراق هەبوو، ئەو یەکەم کەس بوو لە رێکەوتنی فرۆشتنی نەوتدا ووشەی ئاڵتونی بۆ ئەو رستەیە زیادکرد کە نوسرابوو، چوار شلن…(شلن)دراوێکی ئەو سەردەمە بوو.