بانکێک هاوشێوەی بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێم دەکرێتەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان دامەزراندنی بانکێکی بەناوی “بانکی نیشتمان” راگەیاند و دەڵێت، راستەوخۆ بە بانکی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە و لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی نییە.

بڕیار وایە، هاوشێوەی بانکی ناوەندی، بانکی نیشتمانیش سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان بە نرخی فەرمی هەبێت.

“راستەوخۆ مانگانە بەشە بودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانکە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانکەوە موچەکانیان بەدەست بگات”، ئەمە بەپێی راگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە.

بانکی رافیدەین: پێدانی قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەستپێدەک...

بانکی رافیدەین: پێدانی قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەستپێدەکاتەوە

رێکارەکانی دامەزراندنی ئەم بانکە لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ رێکاری رۆتینیە لەگەڵ بانکی ناوەندی و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواودەکرێت، ئەو وەزارەتە وا دەڵێت.