یانەی دەربەندیخان بۆ خولی کوردستان خۆی نوێدەکاتەوە

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دەربەندیخان بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، ستافی نوێی دەستەی راهێنەرانی دیاریی کرد و گرێبەستیشی لەگەڵ یاریزانانی نوێ واژۆ کردووە.

هۆگر عەبدوڵا راهێنەری نوێی یانەی دەربەندیخان بە 964ـی وت، دوای دەستنیشانکردنیان بۆ ئەرکی نوێ وەک راهێنەری دەربەندیخان، دەستیانکردووە بە رێکخستنەوەی تیپەکە.

وتیشی، ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی پێکهاتەیەکی تۆکمەن تا بتوانن لە وەرزی نوێ یەکێک بن لە تیپە رکابەرەکانی خولەکە.

پێشتر یانەی وەرزشی دەربەندیخان رووبەروی چەند کێشەیەکی کارگێری بووەوە، بەڵام دوای دەستنیشانکردنی ستافێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە، ئێستا تیپەکانی ئەم یانەیە سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەن بۆ بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی کوردستان و عێراق، لە تیپی تۆپی پێ یانەکەدا دەستبەرداری 20 یاریزان بوونە و لە بەرامبەردا تا ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ 12 یاریزانی نوێ واژۆ کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بۆ جاری دووەم سەرۆک و دەستەی کاتی یانەی دەربەندیخان دی...

بۆ جاری دووەم سەرۆک و دەستەی کاتی یانەی دەربەندیخان دیاریکرا