کچێکی گەنج بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستد...

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لە گەڕەکی مالتا ئۆتۆمبێلیک خۆی بە کچێکی گەنجدا کێشا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

نەقیب شڤان ئیحسان، لەبەشی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە 964ی وت، درەنگانی دوێنی شەو ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی مالتا و لە نزیک ترافیک لایتی گردی ماڵتا بە خێراییەکی زۆر خۆی بە کچێکدا کێشاوە.

وتیشی، کچەکە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گیانی لەدەست دا، کە تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی پارێزگای دهۆکە و لە گەڕەکی ماڵتا نیشتەجێ بووە، ئێستاش شۆفیرەکە دەستبەسەر کراوە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی دهۆکەوە و دواتر دەدریت بە پۆلیسی دهۆک و لیکۆلینەوەی لەگەلدا دەکریت.

بە پێی زانیارییەکانی 964، ئەو کچەی گیانی لەدەست داوە، ماڵباتەکەی بە ئەسڵ خەڵکی گوندی بیباڤاین لە سنووری قەزای ئامیدی و نزیکەی دوو ساڵە دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دەیویست لە بەغداوە بێت بۆ هەولێر بە رووداوی هاتوچۆ گیا...

دەیویست لە بەغداوە بێت بۆ هەولێر بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا