سه‌رۆك ئه‌ركانی نوێی هێزه‌کانی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا راسپاردنی ژەنەڕاڵ چارڵز براونی وەک سەرۆک ئه‌ركانی نوێی هێزە چەکدارە هاوبه‌شه‌کانی ئەمریکا پەسەند کرد، ئەمەش دوای ئەوەی سیناتۆرێکی کۆمارییەکان کە دژی لەباربردنی منداڵ بوو، بۆ ماوەی چەند مانگێک رێگری لە پەسەندکردنی ئەم دەستنیشانکردنەدا ده‌کرد.

ئەنجومەنی پیران به‌ دەنگی 83 ئه‌ندام، به‌رامبه‌ر به‌ 11 دەنگی نه‌خیر، دەستنیشانکردنی براونی پەسەند کرد.

لە مانگی ئایاردا جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دەستنیشانکردنی ئەو ژەنەراڵە به‌ ره‌گه‌ز ئەفریقاییەی وەک سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا راگەیاند و ئاماژەی بە بڕوانامە سەربازییەکانی ئەم “جەنگاوەرە” و شایستەییە کەسییەکانی کرد، بە تایبەتی بەشداریکردنی لە شەڕی دژی رەگەزپەرستیدا.

ئەمریکا بودجەی زیاتر بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانی دابین...

ئەمریکا بودجەی زیاتر بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانی دابین دەکات

بەڵام ئەم دامەزراندنە رێگریی لێکرا لە پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی پیراندا، وەک زیاتر لە 300 دامەزراندنی دیکە، لەلایەن سیناتۆر تۆمی توبەرڤیلەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتی پینتاگۆن بۆ لەباربردنی منداڵ له‌ لایه‌ن ژنە سەربازه‌كانه‌وه‌.

ژەنەڕاڵ چارڵز براون، كه‌ نازناوی”CQ” ی هه‌یه‌، فەرماندەی هێزی ئاسمانی بووە و لە 29ی ئه‌م مانگه‌دا لە پۆستە نوێیەکەیدا شوێنی ژەنەڕاڵ مارک میلی دەگرێتەوە، کە لە یه‌كی تشرینی یەکەمی 2019 پۆستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکای وەرگرتووە.

ژەنەڕاڵ براون دەبێتە دووەم ئەفسەری ڕەشپێست کە بەرزترین پۆستی سەربازی لە ئەمریکادا بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی تەنیا ژەنەڕاڵ کۆڵن پاول لە ساڵانی نەوەدەکاندا (1989-1993) پێشی کەوتووە.