یاریزانێكی سۆران به 45 چركه له ركابه‌ره ئێرانییه‌كه‌ی برده‌وه
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پاڵەوانیەتی (MMA) بە به‌شداری 12 وڵات لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا ده‌ستیپێكرد، گەنجێکی دانیشتووی سۆران توانی پلەی یەکەم له كێشی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
محه‌مه‌د سەڵاح یاریزانه‌كه‌ی سۆرانه و بە 964ـی وت، “توانیم بە ماوەی 45 چركه له کێشی 82 کیلۆ له یاریزانی ئێرانی سالار رۆشەنی ببه‌مه‌وه و قوفڵی بکەم، زۆر دڵخۆشم وەک کوردێک توانیم بە ئاڵای کوردستانەوە لە نێوان دوازدە وڵات‌دا پلەی یەکەم بەدەست بێنم”.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح سوپاسی مامۆستا و کەسوکاری ده‌كات، كه به‌رده‌وام پشتگیری‌یان كردووه.
محه‌مه‌د سەڵاح 17 ساڵە و بەشداریی حەوت پاڵەوانیەتیی پڕۆفیشناڵی ركابه‌رییه‌كانی (MMAی کردووە، توانیویەتی لە هه‌موو ركابه‌رییه‌كان پله‌ی یه‌كه‌م بباته‌وه.
پاڵه‌وانیه‌تیی هونه‌ره جەنگییەكان له سلێمانی ده‌ستیپێكردووه و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا